ئاگادارییەك لە هاتوچۆی گەرمیانەوە بۆ هاوڵاتییان: هەلی كارمان هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان 14 هەلی کار ڕادەگەیەنێت و هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە بچن بەدەم دەرفەتەكانی كاركردنەوە.

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە مەبەستی بۆیاخی هێڵکاریکردنی سەر شەقامەکان 14 هەلی کار ڕادەگەیەنێت بۆ هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بە شێوەی گرێبەست.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، ئەو کەسانەی ئارەزووی کارکردن دەکەن، لە سبەینێ سێشەممەوە تا ڕۆژی دووشەممە 4/7/2022 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بکەن بۆ ناو تۆمارکردن بەم مەرجانەی لای خوارەوە:-

1- هەڵگری مۆڵەتی شۆفێریی گشتی بێت.

2- دانیشتووی سنووری ئیدارەی گەرمیان بێت.

3- بڕوانامەی شەشی ئامادەیی، میکانیک و پیشەسازی کەمتر نەبێت.

پێداویستییەکان:-

1- کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری کەسێتی.

2- کارتی زانیاری.

3- دوو وێنە.

بابەتی پێشتر

لە چەمچەماڵ 21 تووشبووی كۆلێرا دەستنیشانكران

بابەتی دواتر

بلومبێرگ.. تایبەتمەندییەکانی iphon 14 و بەرهەمە نوێیەكانی ئەپڵ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدات.. کەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی هەولێر دوو خوێندكار بریندار دەكات

كەوتنەخوارەوەی پانكە لە قوتابخانەیەكی شاری هەولێر برینداربوونی دوو خوێندكاری لێدەكەوێتەوە. پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، ڕووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ…
Total
0
Share