رووداوێکی هاتوچۆ لە سلێمانی روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

رووداوەکە لە نزیک دووڕیانی سەرچنار روویداوە و شۆفێرەکە لەژێر کاریگەریی خواردنەوەی کـــهولیدا بووە و ئۆتۆمبێلەکەی بە خێراییەکی زۆر لێخوڕیوە و لە ئەنجامدا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا.

لە رووداوەکەدا دوو سەرشینی ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و شۆفێرەکەش بە سووکی برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەڵەبجە: بەڵێندراوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی هەڵەبجە بکرێتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، پێشتر لیژنەیەک لەبارەی ئاگرەکەی هەڵەبجەوە پێکهێنرابوو، لەئێستادا کارەکانیان تەواوبووە و بەڵێندراوە کە زیانلێکەوتوان قەرەبوو بکرێنەوە.…
Total
0
Share