لە چەمچەماڵ 21 تووشبووی كۆلێرا دەستنیشانكران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەکۆی 42 پشکنینی نەخۆشی کۆلێرا، دەرکەوتووە 21 کەسیان تووشی نەخۆشییەکە بوون.

تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی پشکنینی ئاوی مزگەوتەکاندا دەرکەوتووە ئاوی سەرجەمیان شیاوی خواردەنەوە نین و کلۆریان تێدا نییە.

باسی لەوەشكردووە، “دوای کۆکردنەوەی هەموو ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان وەرگیرابوون، لە ئەو کەسانەی تووشی سکچوون و ڕشانەوەبوون و ئەنجامدانی شیکاری بەکترۆلۆجی بۆ سەرجەمیان دەرکەوت، لە کۆی 42 کەس 21 کەسیان تووشی نەخۆشی کۆلێرابوون”.

ڕوونیشیكردەوە، “تیمێک لە مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستیی چەمچەماڵ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، بەمەبەستی پشکنین بۆ ئەو ئاوەی لە مزگەوتەکان بەکاردەهێنرێت، سەردانی مزگەوتەکانی قەزای چەمچەماڵیان کرد و دەرکەوتووە “هیچ شیاو نین بۆ خواردنەوە بەهۆی نەبوونی کلۆر تێیاندا، کە ڕێژەی سفرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانیدا کردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کردەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرسێ لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share