سلێمانی.. خانەنشینێکی دیکە لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیلەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ خانەنشینێکی دیکە لەسەرەی وەرگرتنی مووچە گیانیلەدەستدا و ئەمەش دەبێتە سێیم خانەنشین لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی شوباتدا گیانلەدەستبدەن.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، سامان نادر وتەبێژی بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرا لە تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەکاتژمێر 5:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ خانەنشینێک لەکاتی وەستانی لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا لە بانکی تانجەرۆ گیانیلەدەستداوە.

ئەو خانەنشینەی ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە ناوی فەتاح ڕەزایە و تەمەنی 81 ساڵ بووە، بەپێی وتەی بەرپرسی فریاکەوتنی خێرا، بەرلە گەیشتنی تیمە فریاگوزارییەکانیان گیانیلەدەستدابوو.

ئەمە سێیەم خانەنشینە لەکاتی وەرگرتنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینیدا گیانلەدەستبدات و پێشتر لە 20ی ئازاردا دوو خانەنشینی دیکە لەبەردەم هەمان بانک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیاندا گیانیانلەدەستدا.

جگە لەوەی چەندین حاڵەتی تێکچوونی باری تەندروستی و شێلان بە ئۆتۆمبێل ڕوویداوە بەهۆی قەرەباڵغیی سەرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینی کە تائێستا بەشێکیان مووچەکانیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی بە توندی شەرمەزار دەکەین

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، هاوخەمی کەسوکاری هەردوو شـ.ـەهیدەکەی گوندی زەرگەزەویین. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی هاوڵاتییانی…
Total
0
Share