عێراق ڕۆژانە 16 ملیۆن لیتر بەنزین بە 1500 دینار بۆ هەر لیترێك دەكڕێت

شارەزایەكی بواری وزە دەڵێت، عێراق هەموو ڕۆژێك 16 ملیۆن لیتر بەنزین دەكرێت و نرخی هەر لیترێك لەو بەنزینە 1500 دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت.

بەپێی وتەی فورات موسەوی شارەزای بواری وزە، بەنزینی ناوخۆ بەشی پێداویستی ناكات و حكومەت ناچارە بەنزین لە دەرەوە هاوردەبكات و ڕۆژانە 16 ملیۆن لیتر بەنزین بە 1500 دینار بۆ هەر لیترێك بكڕێت و بە نرخێكی هەرزانتر بیفرۆشێت بە هاوڵاتییان.

پێشتر حسێن تاڵب بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان وتبووی، پاڵاوگەكانی ناوخۆ توانای دابینكردنی تەواوی پێداویستیی هاوڵاتییان لە بەنزینیان نییە، بۆیە حكومەت ڕۆژانە 16 ملیۆن لیتر بەنزین لە دەرەوە هاوردە دەكات و ڕۆژانە پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینار دەدات بە بەنزینی هاوردەكراو.

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، بەهۆی هاوردەكردنی بەنزین لە دەرەوەی وڵات و فرۆشتنەوەی بە نرخێكی كەمتر بە هاوڵاتییان و شۆفێران، عێراق لە یەك ساڵدا 1.2 ملیار دۆلار زیانیكردووە، چونكە حكومەت لیترێك بەنزینی موحەسەن بە زیاتر لە هەزار دینار دەكڕێت و بە 650 دینار دەیفرۆشێت بە شۆفێران، بەوەش لە هەر لیترێك زیاتر لە 350 دینار زیاندەكات.

بابەتی پێشتر

ژنێك خەڵك فریودەدات و بە بیانووی تووشبوونی بە شێرپەنجە سەدان هەزار دۆلار كۆدەكاتەوە

بابەتی دواتر

دانەغاز كارەكانی فراوانكردنی كێڵگەی كۆرمۆری ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share