ژنێك خەڵك فریودەدات و بە بیانووی تووشبوونی بە شێرپەنجە سەدان هەزار دۆلار كۆدەكاتەوە

ژنێكی بەریتانی قژی دەتاشێت و بانگەشەی ئەوە دەكات كە دووچاری شێرپەنجە بووە، لەو ڕێگەیەوە 360 هەزار پاوەند (زیاتر لە 441 هەزار دۆلار) كۆدەكاتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی كە چیرۆكەكەی بڵاوكردووەتەوە، نیكۆل ئەلكەباس ڕاپۆرتێكی پزیشكیی بە پێنج دۆلار ساختەكردووە كە باس لەوە دەكات تووشی شێرپەنجەی منداڵدان بووە.

ئاشكرایكردووە، ئەو ژنە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە داوای هاوكاریی كردووە و سەرەتا 52 هەزار دۆلاری كۆكردووەتەوە، دواتر بەردەوامبووە لە داواكردنی هاوكاری لە خەڵك و ڕێكخراوە خێرخوازییەكان و 360 هەزار پاوەندی كۆكردووەتەوە.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، نیكۆل ئەو پارانەی لە پشووی شاهانە و قوماركردندا خەرجكردووە و دوای ئاشكرابوونی فێڵەكەی، دەستگیركراوە و دادگاییدەكرێت.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

عێراق ڕۆژانە 16 ملیۆن لیتر بەنزین بە 1500 دینار بۆ هەر لیترێك دەكڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share