وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕەتیدەكاتەوە بڕیاردرابێت تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دواخرابێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە و تێیدا هاتووە، بەهیچ شێوەیەك تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دواناخرێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاگاداری خوێندكاران دەكەینەوە ئەو نووسراوەی كراوە دوورە لە ڕاستی هیج بنەمایەكی نییە و نووسراوەكە تەزویرە و تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆی ئەنجامدەرێت.