یاریزانانی یونایتد بەرگەی یاساکانی تین هاگ دەگرن؟

ڕاهێنەری نوێی مانچستەر یونایتد، ئێریک تین هاگ بەم نزیکانە یاریزانانی پێکهاتەکەی کۆ دەکاتەوە و داوای جێبەجێکردنی یاسا و ڕێسای نوێیان لێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی میرەر”، ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە لە دەستپێکی کارەکانیدا داوای کردووە فرێز (چیمەن) ی یاریگای مەشقەکان بۆ (15 ملم) کورت بکرێتەوە.

دوای گەڕانەوەی یاریزانان پشکنینیان بۆ دەکرێت و بەپێی ئاستی جەستەیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، لەڕووی تەندروستیشەوە یاریزانان ناچار دەکرێن ژەمە خۆراکەکانیان لە چێشتخانەی یانە بخۆن و ستافی ڕاهێنان سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیەش دەکات.

لە دەرەوەی یاریگادا داواکراوە لە یاریزانان بەردەوام هاوڕێیەتی یەکتر بکەن، بۆ بەرزکردنەوەی گیانی هاوکاری لە نێوانیاندا.

لەڕووی وەرزشیشەوە پشت بە ڕاهێنانی تەکنیکی لە جۆری گواستنەوەی چڕ دەبەسترێت، ئەوەش دەریدەخات کە تین هاگ بە نیازی بونیادنانەوەی شێوازی یاریکردنە.

ئەم شێوازەی تین هاگ بۆ یاریزانانی “ڕێد دێڤڵز” نوێیە، بەڵام بۆ مێژووی یانەکە نوێ نییە و پێشتر سێر ئەلێکس فێرگسۆن بەکاریهێناوە.

بابەتی پێشتر

ئێستا هەڵویستی كۆتایی كۆمپانیای دانەغاز لەبارەی كاركردن لە كۆرمۆر ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share