بە وێنە.. تەرمی كوڕەكەی پێشەوا قازی محەمەد لە كەلار بەخاكسپێردرا

تەرمی عەلی پێشەوا قازی محەمەد هێنرایەوە باشووری كوردستان و لە كەلار بەخاكسپێردرا.

عەلی پێشەوا قازی محەمەد لە هەندەران كۆچی دوایی كردووە و دوای هێناوەی تەرمەكەی بۆ هەولێر و پاشان سلێمانی، ڕەوانەی كەلار كرا و لە ڕێوڕەسمێكدا لە گۆڕستانی سەردار بەگی جاف بەخاكسپێردرا.

پێشتر خانەوادەی پێشەوا قازی محەمەد داوایان كردبوو تەرمی عەلی ببرێتەوە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و لە مەهاباد بەخاكبسپێردرێت، بەڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەی نەدا.

عەلی دووەم ڕۆڵەی پێشەوا قازی محەمەدە كە لە كەلار بەخاكبسپێردرێت و لە ساڵی 2020دا، تەرمی مەریەم پێشەوا قازی محەمەد هاوژینی سەردار بەگی جاف، لە گۆڕستانی سەردار بەگی جاف لە كەلار بەخاكسپێردراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبد حەمزە خەفاجی: چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک کارتی فشار بەکارناهێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک کارتی فشار بەکارناهێندرێت، بەڵام بەو مەرجەی دەبێت…
Total
0
Share