نرخی مریشك دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵگەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە چەند رۆژێك پێش جەژنی رەمەزان دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی مریشك دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت و خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان بە زەرەر دەیفرۆشنەوە و لە كاتێكدا لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان یەك كیلۆی دوو هەزار و 700 دینار دەكەوێت.

بە بڕوای سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان دابەزینی نرخەكەی بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی مریشكە لە بازاڕدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share