ناوه‌ندکاری پۆرتوگالی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، برونۆ فێرناندێز به تۆمارکردنی دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر ناوی خۆی له مێژووی یانه‌که‌یدا نوسییه‌وه.
له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌م له قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ، مانچسته‌ر یونایتد به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیری تورکی به‌ده‌ستهێنا، دووان له گۆڵه‌کان له‌لایه‌ن برونۆ فێرناندیزی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی پۆرتوگالییه‌وه تۆمارکران.
تۆڕی ئۆپتای تایبه‌ت به داتا و ئاماره‌کان بڵاویکردووه‌ته‌وه، له مانگی شوباتی 2020وه تاوه‌کو ئێستا فێرناندێزی پۆرتوگالی به 2763 خوله‌ک (35 یاری) له پڕۆسه‌کانی تۆمارکردنی 34 گۆڵدا به‌شداریکردووه، 21 گۆڵی تۆمارکردووه و 13 گۆڵی ڕه‌خساندووه، که ئه‌وه‌ش به نسبه‌ت یاریزانانی هێڵی ناوه‌نده‌وه به‌رزترین ڕێژه‌ی به‌شداربوونه له تۆماری گۆڵ به درێژایی وه‌رزی ڕابردوو تاوه‌کو ئه‌م وه‌رزه.
https://www.youtube.com/watch?v=fxDmcCDR-8c
تۆڕی ئۆپتا ئاماژه‌یکردووه، برونۆ له وه‌رزی 2017/2018وه له 139 یاریی خوله ئه‌وروپیه‌کاندا به‌شداریکردووه و له تۆمارکردنی 119 گۆڵدا به‌شداربووه، 71 گۆڵی تۆمارکردووه و 48 گۆڵی ڕه‌خساندووه.
پاڵپشت به داتا به‌ده‌سه‌تهاتووه‌کان، برونۆ ده‌بێته خێراترین یاریزانی هیڵی ناوه‌ند له مێژووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد 20 گۆڵ و زیاتر تۆمارده‌کات، له‌و ساته‌شه‌وه درێسی شه‌یتانه سووره‌کانی پۆشیوه له تۆمارکردنی 34 گۆڵدا به‌شداریکردووه که 16 گۆڵی له هه‌ر ناوه‌ندێکی گۆڵکاری دیکه‌ی “ڕێد دێڤڵز” زیاتره.