هێرناندێز لە پاریسە و بایرن لە ناپۆلی

بەهۆی هەڵوێستی لوکاس هێرناندێزی فەرەنسییەوە، ئیدارەی بایرن میونشن ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی مین جای کیم-ی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی “فووت مێرکاتۆ”، مین جای کیم، بەرگریکاری ناپۆلی وەرزی داهاتوو لە یانە ئیتاڵییەکە بەردەوام نابێت، چونکە یانەکانی مانچستەر یونایتد و نیوکاسڵ کێبڕکێان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

لەم نێوەندەدا، لوکاس هێرناندێزی فەرەنسی و بەرگریکاری بایرن لەگەڵ پاریس سان جێرمان ڕێککەوتووە و جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە لە خولی ئەڵمانیا بەردەوام نابێت.

ستافی کارگێڕیی “باڤاری” بە ناجارییەوە چوونەتە نێو هاوکێشەی یاریزانەکەی کۆریاوە و بۆندێکی سەرەتاییان پێشکەشی ناپۆلی کردووە، هەروەها مووچەی ساڵانەیان بەبڕی (8.5) ملیۆن پاوەند بۆ یاریزانەکەش تەرخانکردووە، کە بەرزترە لە ئۆفەرەکانی مان یونایتد و نیوکاسڵ.

جای لە پێگەی سەنتەری بەرگریی ڕاست و چەپ یاریدەکات و نرخی گواستنەوەی نزیکی 56 ملیۆن پاوەندە.

بابەتی پێشتر

گوتی بۆ ڕیاڵ مەدرید: دۆخەکە لەدەست دەرچووە

بابەتی دواتر

خشتەی پریمەرلیگی وەرزی داهاتوو ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share