باڵۆندۆری حەوتەم بانگی مێسی دەکات

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لە بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی نزیکبووەتەوە و تەواوی ئەم بابەتەش لەسەر ناسناوی کۆپا ئەمریکا وەستاوە.

ڕۆژنامەنووسی ناوداری کەتەلۆنیا و ڕۆژنامەی سپۆرت، خوانما باتڵ لە ستوتێکدا ئاماژەی بە خەڵاتی باڵۆندۆر بۆ ساڵی 2021 کردووە و نووسیویەتی، مێسی لەبەردەم ئاڵنگارییەکی بەهێزدایە، ئەگەر ناسناوی کۆپا ئەمریکا بەدەستبهێنێت بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا خەڵاتی باشترینیش مسۆگەردەکات.

“پوڵگا” وەرزی ڕابردوو تەنها ناسناوی جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە، 22 جار بووەتە باشترین یاریزانی ڕوبەڕوبوونەوەکانی لالیگا، لەکۆی 35 یاری 30 گۆڵی تۆمارکردووە، لەکۆی پاڵەوانێتییەکان 38 گۆڵ و 14 ئەسیستی لە 47 یاریدا تۆمارکردووە.

تاوەکو ئێستا لە کۆپا ئەمریکا پێنج یاریکردووە، چوار گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵی ڕەخساندووە، واتا لە تۆماری هەشت گۆڵدا بەشداربووە، ئەوەش لە داتای سەرجەم یاریزانانی پاڵەوانێتییەکە بەرزترە.

ئەستێرەکەی وڵاتی تانگۆ لەم ئاستەدا نەوەستاوە، بەڵکو بووەتە باشترین گۆڵکار و ڕەخسێنەر لە پاڵەوانێتییەکە، لەم وەرزەدا بە تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکە ڕیکۆردی پیلێ هاوتا دەکاتەوە، گەلی ئەرجەنتین هیواکانیان پێداهەڵواسیوە تاوەکو ناسناوە ونبووەکەیان لە ساڵی 1993وە بۆ بگەڕینێتەوە.

لە بەرامبەر ئەم داتایانەدا، کریستیانۆ لە یورۆ شکستیهێناوە و لە ئیتاڵیا تەنها کۆپا ئیتاڵیای بەدەستهێناوە، مباپێ بەهەمان شێوە، تەنانەت نەیتوانیوە پێگەی گۆڵکار بەدەستبهێنێت، یاریزانانی دیکەش وەک ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و نگۆلۆ کانتی بەهەمان شێوە لە یورۆ 2020 ماڵئاواییانکردووە.

تاکە ڕکابەری لیۆ، نێیمار دا سیلڤای بەرازیلییە کە چانسێکی باشی هەیە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا، بەڵام ئەم یاریزانەش بە درێسی پاریسەوە سەرکەوتوو نەبووە و پلەی گۆڵکاری بەدەستنەهێناوە.

خوانما باتڵ نووسیویەتی، “بە دڵنیاییەوە ئەگەر مێسی ناسناوی کۆپا بەدەستبهێنێت، خەڵاتی باڵۆندۆری 2021 مسۆگەردەکات”.

بابەتی پێشتر

لوکاتێلی و پیانیچ هاوکێشەی سێ یانە بەئەنجام دەگەیەنن

بابەتی دواتر

ئەنێلکا بۆ مباپێ: ئەگەر خەڵات و ناسناوەکانت دەوێت، لە پاریس بڕۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share