ڕیاڵ مەدرید هەمان هەڵەی بایرن دووبارە دەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی نوێ بەبێ هێرشبەری سەرەڕام یاری دەکات، ئەوەش هەمان ئەو هەڵەیەیە کە وەرزی ڕابردوو بایرن میونشن کردوویەتی.

وەرزی ڕابردوو ستافی ڕاهێنانی بایرن میونشن پێیان وابوو، بەبێ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و بە گوڕوتینی باڵەکانی هێرشبردن دەتوانن بەردەوامبن لە تۆمارکردنی گۆڵ، تەنانەت چوپۆ مواتینگ-یان وەک هێرشبەرێکی جێگرەوە نیشاندا، لەگەڵ ئەوەشدا شکستیانهێنا.

بەشێک لە شارەزایان پێیانوایە، لەم وەرزەدا یانەی شاهانەی مەدرید لە هەمان بارودۆخدایە، خوسێلۆ-یان وەک جێگرەوەی بنزیمە تەرخانکردووە کە هەرگیز لە ئاستی فەرەنسییەکەدا نییە.

ڕۆژنامەنووسانی مارکاش جەخت لەوە دەکەنەوە، کە بە گڕوتینی ڤینیسیۆز و ڕۆدریگۆ و یاریزانانی هێڵی ناوەند، ئەنچیلۆتی ناتوانێت خولەکانی ئەوروپا بهەژێنێت و کۆی بیرۆکەکە بە هەڵە دەزانن.

بابەتی پێشتر

دان پێدانانێکی جۆکۆڤیچ مێژووی تێنس دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

هونەرمەند سۆلاڤ شەیدا کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share