پاریس ناچاری توخێل دەبێتەوە

یانەی پاریس سان جێرمان لە دۆخێکی وەرزشیی و دەروونی خراپدایە، بەڕێوەبەرانی یانەکە پلانیان داڕشتووە تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی بگەڕێننەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ڕیلیڤیۆ”، ئەم مانگە لە ناوخۆی پاریس سان جێرمان ئاگرین دەبێت، کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە لە نێوان بەڕێوەبەرانی پاریس سان جێرمان و کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەردا ئەنجامدەدرێت.

ئیدارەی ناسڕ خلێفی بڕیاریانداوە لە کۆتایی وەرزدا گالیتیێ دووربخەنەوە، لە بەرامبەر ئەو بڕیارەدا هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی دەدەن، کە لەنێوان ساڵانی 2018 بۆ 2020 پاریسی گەیاندە ترۆپکی تواناکانی، بەڵام بەهۆی کێشەی کارگێڕییەوە ڕوویکردە یانەی چێڵسی.

پاریس سان جێرمان لە قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا-وە ماڵئاواییکرد، لە کێبڕکێکانی خولی فەرەنسا بە جیاوازی هەشت خاڵ پێش مارسیلیا کەوتووە، کە نزیکترین ڕکابەرە لێیانەوە.

بابەتی پێشتر

کام خاڵانەی سەر پێستت مەترسیدارن؟

بابەتی دواتر

لە ترسی بوومەلەرزەی وێرانکەر خەڵکی ئیستانبول شارەکە جێدەهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share