بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەرگامان بۆ هەموو کەسێك کراوەیە کە دەیەوێت خزمەت بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە مستەفا غەفور ئاغای ھەمەوەندی، کەسایەتیی دیاری سنووری چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە خزمانی عەشیرەتی هەمەوەندی.

لە دیدارەکەدا شاڵاو عەلی عەسکەری، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ڕێبوار عومەر، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی چەمچەماڵ ئامادەبوون.

لەو دیدارەدا سەرۆک بافڵ ستایشی مستەفا غەفور ئاغا و عەشیرەتی هەمەوەندی کرد کە ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی لە ناوچەکەدا و ڕایگەیاند، یەکێتی موڵکی ئێمە نییە، بەڵکو موڵکی جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی و هەر ئەوانیش بەردەوامیی پێدەدەن و درێژە بە ڕێبازەکەی دەدەن. دەرگاشمان بۆ هەموو کەس و لایەنێک کراوەیە کە دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم حزبە تێکۆشەرەوە خزمەت بکات.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی بە گرنگییەوە باسی لە ڕۆڵ و پێگەی عەشیرەت و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کرد و وتی، ئێوە ڕۆڵێکی گرنگتان هەبووە لە پاراستنی بەھا بەرزەکانی کوردەواری و پەرەپێدانی تەبایی و پێکەوەژیان. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاوی ڕێزەوە لە هەوڵەکانتان دەڕوانێت و بەرز دەینرخێنین.

لە بەرامبەردا مستەفا غەفور ئاغای ھەمەوەندی سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەردەوام هاوکار و پشتیوان بووە و هەمووکات هەوڵەکانی لەپێناو چاکەی گشتیدا بووە.

 

بابەتی پێشتر

ڕۆما واز ناهێنێت.. سیزەر و گلادیەیتەر کۆ دەکاتەوە

بابەتی دواتر

مامۆسێك كە 30 هەزار ساڵ لەمەوبەر بەستوویەتی لە كەنەدا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ لاهور جەنگی بورهان: رێگانادەین مەزاری شەهیدان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاربهێنیت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك رێگانادرێت مەزاری شەهیدان بۆ بانگەشە بەكاربهێندرێت. بەرێوەبەرایەتییەكە لە…
Total
0
Share