مامۆسێك كە 30 هەزار ساڵ لەمەوبەر بەستوویەتی لە كەنەدا دۆزرایەوە

مامۆسێكی مێینە لە كانێكی ئاڵتووندا لە كەنەدا دۆزرایەوە كە 30 هەزار ساڵ لەمەوبەر بەستوویەتی.

مامۆسەكە بە بەردبووە و کرێکارێكی کانێکی ئاڵتوون لە هەرێمی یوکۆنی كەنەدا دۆزیویەتییەوە، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 30 هەزار ساڵ پێش ئێستا و لە سەردەمی سەهۆڵبەنداندا بەستوویەتی.

زانایانی بواری جیۆلۆجیا و بە بەردبووەكان لە زانکۆی کالگاری لە كەنەدا دەڵێن، مامۆسەكە لە قەبارە و شێوەیدا لە بێچووی مێینە دەچێت، چونكە هەمان قەبارەی بێچووە مامۆسێکی مێینەی هەیە كە تەمەنی 42 هەزار ساڵە و لە ساڵی 2007دا لە ناوچەی سیبریای ڕوسیا دۆزرایەوە.

گرانت زازولا زانای بە بەردبووەكان لە حكومەتی هەرێمی یوكۆن دەڵێت، ئەو كرێكارەی مامۆسەكەی دۆزیوەتەوە، گرنگترین دۆزینەوەی لە زانستی بە بەردبووەكان لە ئەمریكای باكووردا ئەنجامداوە.

زازولا ڕایگەیاندووە، مامۆسەكە كلكدارە و دوو گوێچكەی بچووكی هەیە، لەگەڵ دوو دەستی بچووك كە توانای گرتن و هەڵكێشانی گیایان هەبووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەرگامان بۆ هەموو کەسێك کراوەیە کە دەیەوێت خزمەت بکات

بابەتی دواتر

خەڵكی ژاپۆن گڕە بردوونی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share