سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت

 بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی مووچەی مانگی 9ی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت و بەهەمان میكانیزم و بڕە پارەی پێشتر بۆیان خەرجدەكرێت.

تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەی یەكشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی مامۆستایانی وانەبێژ و بە هەمان بڕی پێشتر بۆیان خەرجدەكرێت.

ئاشكراشیكرد، شایستەی دارایی مانگی 7 و 8 بە لێبڕینەوە دابەشكراوە، بەڵام بۆ مانگی 9 شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بە هەمان میكانیزمی كاتی دەوامكردن بۆیان خەرجدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە کە لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراوە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share