ڕۆما واز ناهێنێت.. سیزەر و گلادیەیتەر کۆ دەکاتەوە

ئیدارەی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی دەستبەرداری خەونی کڕینی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نابێت، بڕیاریان داوە تا دوا سات هەوڵ بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی بدەن.

فابیۆ پیتروزیی بەرگریکاری پێشووی یانەی ڕۆما، بە “ڕیتی سپۆرت”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە، بەڕێوەبەرانی یانەی ڕۆما لە هەوڵەکانیان بۆ قایلکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەوەستاون، بەڵکو بڕیاریان داوە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی.

کریستیانۆ بەهۆی سستی ئیدارەی مانچستەر یونایتد لە مێرکاتۆی 2022 و بەشدارینەکردنیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان بێزار بووە، ئیدارەی جێلاڕۆسی دەیانەوێت سوود لە بارودۆخەکە وەربگرن.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، مۆرینیۆ کە بە سیزەری نوێی شاری ڕۆما ناو دەبرێت، داوای هاونیشتمانەکەی کردووە و دووپاتی کردووەتەوە، ئەگەر ئەو گرێبەستە واژۆ بکرێت سەردەمی سیزار و گلادیەیتەر لە ئیتاڵیا دووبارە دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی برەیزوایت و ئومتیتی کۆتایی هاتووە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەرگامان بۆ هەموو کەسێك کراوەیە کە دەیەوێت خزمەت بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپێ لەگەڵ خلێفی کۆدەبێتەوە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ داوای کۆبوونەوەی لە سەرۆکی یانەکەی کردووە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەزاری…
Total
0
Share