فیفا 22 کریستیانۆی لە لیستی 10 باشترین لێدەرکەرەکاندا دەركردووە

کۆمپانیای “EA SPORT” لە نوێترین وەشانی یاریی ئەلیکترۆنیی تۆپی پێدا، کریستیانۆی لە ڕیزبەندیی 10 باشترین لێدەرکەرەکان دوورخستووەتەوە.

بەپێی کۆکراوەیەکی داتایی گۆڤاری (Four Four Two)، لە وەشانی نوێی یاریی ئەلیکترۆنی (فیفا 22)، کۆمپانیای (EA SPORT) لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا خراپترین هەڵسەنگاندنی بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردووە.

سەرەڕای ئەوەی ئەفسانە پۆرتوگالییەکە بەدرێسی مانچستەر یونایتد و پێشتریش بەدرێسی یوڤانتۆسەوە کاریگەریی دروستکردووە، بەڵام لە هەڵسەنگاندنی داتاییدا باشترین خوێندنەوە بۆ تواناکانی نەکراوە.

سەرەڕای ئەوەی ژمارەکانی هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو نییە، لە ڕیزبەندی باشترین 10 یاریزانی لێدەرکەردا ناوی نەهاتووە، بەڵکو ڕیزبەندییەکە بەم جۆرەیە:

  1. 1. لیۆنێل مێسی 95 (پاریس سان جێرمان)
  2. 2. نێیمار دا سیلڤا 94 (پاریس سان جێرمان)
  3. 3. کیلیان مباپێ 92 (پاریس سان جێرمان)
  4. 4. بێرناردۆ سیلڤا 91 (مانچستەر سیتی)
  5. 5. جادۆن سانچۆ 91 (مانچستەر یونایتد)
  6. 6. مارکۆ ڤیراتی 91 (پاریس سان جێرمان)
  7. 7. ڕیاز مەحریز 90 (مانچستەر سیتی)
  8. 8. محەمەد سەڵاح 90 (لیڤەرپوڵ)
  9. 9. تیاگۆ ئالکانتارا 90 (لیڤەرپوڵ)
  10. کیڤن دی برۆین 90 (مانچستەر سیتی).
بابەتی پێشتر

وانەی ڕووداوەكانی ئەفغانستان لە زاری بەرهەم ساڵحەوە

بابەتی دواتر

پسپۆڕێکی ئابوری: بیز کۆین یەکێکە لەو مامەڵە فەیكانەی زیان بە ئابوریی خەڵک دەگەیەنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share