مباپێ لەگەڵ خلێفی کۆدەبێتەوە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ داوای کۆبوونەوەی لە سەرۆکی یانەکەی کردووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەزاری چەند ڕۆژنامەنووسێکی بەشداری پڕۆگرامی “ئیل شیرینگتیتۆ” ئاشکرایکردووە، جەمسەری کیلیان مباپێ (خۆی و باوکی و لێپرسراوی کارەکان) داوایان لە ناسڕ خلێفی خاوەن و سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان کردووە کۆبوونەوەیەکی داخراو و یەکلاکەرەوەیان لەگەڵدا ئەنجامبدات.

بەپێی سەرچاوەکان، چاوەڕوان دەکرێت لەنێوان ئەمڕۆ دووشەممە، یاخود سێشەممە (سبەینێ) کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت، تیایدا جەمسەريی مباپێ بە سەرۆکی یانە ڕادەگەیەنن، کە بێزارن لە سووکایەتيپێکردنی هاندەران بە یاریزانەکە و ئەو دۆخەی دروستبووە، دووپاتیشيدەکەنەوە، کە بۆندەکەیان نوێناکەنەوە، بەڵکو هاوینی 2022 ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکەن.

ئەم هەوڵەی ئاسکە فەرەنسییەکە بۆ ئەوەیە ئیدارەی یانەکەی ناچاربکات دەستبەرداری ببن پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، سەرەڕای ئەوەی خلێفی و هاوکارانی سوورن لەسەر بەردەوامبوونی لە پارک دی فرانس.

بابەتی پێشتر

ئەلبا داوای ڕوونکردنەوە لە لاپۆرتا و بەرشلۆنە دەکات

بابەتی دواتر

پاریس بیر لە گواستنەوەیەکی گەورەی دیکە دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share