بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەرگامان بۆ هەموو کەسێك کراوەیە کە دەیەوێت خزمەت بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە مستەفا غەفور ئاغای ھەمەوەندی، کەسایەتیی دیاری سنووری چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە خزمانی عەشیرەتی هەمەوەندی.

لە دیدارەکەدا شاڵاو عەلی عەسکەری، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ڕێبوار عومەر، لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی چەمچەماڵ ئامادەبوون.

لەو دیدارەدا سەرۆک بافڵ ستایشی مستەفا غەفور ئاغا و عەشیرەتی هەمەوەندی کرد کە ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی لە ناوچەکەدا و ڕایگەیاند، یەکێتی موڵکی ئێمە نییە، بەڵکو موڵکی جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی و هەر ئەوانیش بەردەوامیی پێدەدەن و درێژە بە ڕێبازەکەی دەدەن. دەرگاشمان بۆ هەموو کەس و لایەنێک کراوەیە کە دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم حزبە تێکۆشەرەوە خزمەت بکات.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی بە گرنگییەوە باسی لە ڕۆڵ و پێگەی عەشیرەت و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کرد و وتی، ئێوە ڕۆڵێکی گرنگتان هەبووە لە پاراستنی بەھا بەرزەکانی کوردەواری و پەرەپێدانی تەبایی و پێکەوەژیان. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاوی ڕێزەوە لە هەوڵەکانتان دەڕوانێت و بەرز دەینرخێنین.

لە بەرامبەردا مستەفا غەفور ئاغای ھەمەوەندی سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەردەوام هاوکار و پشتیوان بووە و هەمووکات هەوڵەکانی لەپێناو چاکەی گشتیدا بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە لە فەرمانگەکاندا کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێکی دیکەی کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و کاتژمێرێک دواخراوە. بەپێی…
Total
0
Share