وردەکاری گرێبەستی ئاڵتونیی نێوان پۆچتینۆ و پاریس ئاشکرابوو

بۆندی پۆچتینۆ گرانبەهاترینە لەسەر ئاستی ڕاهێنەرانی پێشووی یانەی پاریس سانت جێرمان

ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی وردەکاری گرێبەستی واژووکراوی نێوان یانەی پاریس سانت جێرمان و ماورسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری نوێی یانەکە ئاشکرادەکات.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، سەرەڕای قەیرانی دارایی کۆرۆنا و زیانکردنی یانەی پاریس سانت جێرمان، بەڵام بەرپرسانی یانە گرنگییان بە زیانەکان و لێکەوتەکانی قەیرانی کۆرۆنا نەداوە و گرێبەستێکی ئاڵتونییان لەگەڵ پۆچتینۆ واژووکردووە.

بەپێی بۆندە واژووکراوەکە، موچەی پۆچتینۆی تەمەن 48 ساڵ لە مانگانەی 525 هەزار یورۆ دەستپێدەکات، کە بە باجەوە دەگاتە 940 هەزار یورۆ.

موچەی مانگانەی ڕاهێنەرەکە هاوینی داهاتوو بۆ 625 هەزار یورۆ بەرزدەبێتەوە، واتا بڕی 7.5 ملیۆنی ساڵانە بۆ 13.4 بەرزدەبێتەوە.

لیکیپ دووپاتیدەکاتەوە، لە بۆندەکەیدا بەندێک هەیە، بەپێی ئەو بەندە ئەگەر بۆندی نێوان جەمسەرەکان تاوەکو هاوینی 2023 درێژبکرێتەوە، موچەی ڕاهێنەرەکە دەبێتە 670 هەزار یورۆی مانگانە واتا هەشت ملیۆنی ساڵانە و بە باجەوە دەگاتە 14.5 ملیۆن یورۆ.

ڕۆژنامەکە موچەی تەرخانکراوی پۆچتینۆی بە ئاڵتونیی لەسەردەمی قەیرانەکاندا ناوبردووە، کە زیاترە لە موچەی ڕاهێنەرانی پێش خۆی لە نمونەی ئەنچلۆتی و توخێل و لوران بلان.

بابەتی پێشتر

مۆرتا: بە شانازییەوە بە کوڕەکانم دەڵێم ڕۆژانێک لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە یاریمکردووە

بابەتی دواتر

ڕینیێر جیوزس لە گەوهەری بەرازیلەوە بۆ داهاتوویەکی نادیار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share