عێراق دووربینی شەو دروستدەكات

دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق دەڵێت، دووربینی شەو دروستدەكەن و بەرهەمەكانیان خزمەتی دوو وەزارەت دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق ڕایگەیاند، بەرهەمەكانیان تەنها سەربازی نین و خزمەت بە كەرتی شارستانی دەكەن.

محەمەد سابت بەڕێوەبەری كارگەی كۆمپانیای گشتیی پیشەسازیی مس و میكانیك لە دەستەی پیشەسازیی جەنگی ڕایگەیاند، لە بەشی بەرهەمە شارستانییەكاندا وایەر و شیش و بوتڵی غاز و بەرمیلی ئاسن و بۆری و چەندین جۆر كەرەستەی تر دروستدەكەن، ئەو كەرەستانە سوود بە هەردوو وەزارەتی كارەبا و پیشەسازی و كەرتی تایبەتیش دەگەیەنن.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری كارگەكە، پلانیان داڕشتووە بۆ پەرەپێدانی بەشی بەرهەم و كەرەستەی سەربازی و جگە لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و دەمانچە، دووربینی شەو دروستدەكەن.

لە ماوەی ڕابردوودا دەستەی پیشەسازیی جەنگی ڕایگەیاندبوو، بۆمبی فڕۆكە و دەمانچە و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دروستدەكات.

بابەتی پێشتر

باشترین و خراپترین شارەكانی جیهان بۆ ژیان دەستنیشانكران

بابەتی دواتر

دانا عەبدولكەریم: پڕۆژەی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی كوردستان دەخەینە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share