باشترین و خراپترین شارەكانی جیهان بۆ ژیان دەستنیشانكران

ئەنجامی پۆلێنبەندیی باشترین و خراپترین شارەكانی جیهان بۆ ژیان ئاشكراكرا، ئەمساڵیش پایتەختێكی عەرەبی خراپترینی جیهانە.

ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە باشترین شوێن بۆ ژیان دەستنیشانكرا، پۆلێنبەندییەكە یەكەی هەواڵگریی ئابوری لە كۆمەڵەی ئیكۆنۆمیست كردوویەتی.

ڤییەنا كە ساڵی ڕابردوو بەهۆی داخستنی مۆزەخانە و چێشتخانەكانییەوە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كەوتبووە ڕیزبەندیی 12ـیەمینەوە، ئەمساڵی یەكەمی جیهانە و باشترینە بۆ ژیان.

دووەمین شاری جیهان لەڕووی باشی و شیاوییەوە بۆ ژیان، كۆپنهاگنی پایتەختی دەنیمارك-ـە و بەدوای ئەویشدا زیورخ و جنێڤی سویسرا و ڤانكۆڤەری كەنەدا دێن.

جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا، كاریگەریی لەسەر پۆلێنكردنی شارەكانیان وەك باشترین شارەكانی جیهان هەبووە، كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا لە لیستەكە دەركراوە و شارەكانی ڕوسیا پاشەكشەیان كردووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، دیمەشقی پایتەختی سوریا لە لیستی پۆلێنبەندییەكەی یەكەی هەواڵگریی ئابوریی كۆمەڵەی ئیكۆنۆمیست-دایە، بەڵام وەك خراپترین شاری جیهان پۆلێنكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆشکی سپی: هەموو ئامانجە سەربازییەكانمان لە ئـ.ـێران بەدەستهێنا

وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، هەموو ئامانجە سەربازییەكانمان لە ئـ.ـێران بەدەستهێنا. کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، ئاگربەست بە…
زیاتر ببینە

14 تەرمی دیكەی بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووەتەوە، پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا 14 تەرمی دیكەی نێو بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیایان دۆزییەوە كە ژمارەیەكیان منداڵن.…
Total
0
Share