بنكەیەكی سەربازیی توركیا هێرشی كرایەسەر

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك گواستییەوە،  مووشەكێك ئاراستەی بنكەی سەربازیی توركیا لە ناحیەی بامەڕنێ كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە و تائێستا ئاراستەی مووشەكەكان نادیارن و ئەو مووشەكە بەر “ساتر”ی بنكە سەربازییەكە كەوتووە.

هەر ئەمڕۆش مووشەكێك لە نزیك كێڵگەی غازی كۆرمۆر كەوتووەتەخوارەوە كە كۆمپانیای دانەگاز كاری تێدا دەكات و هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكرد

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ دوودڵە و کۆتا دەرفەت بە کاپتن ماگوایەر دراوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید چۆن ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share