کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

مردن

لە شاری سلێمانی کرێکارێکی تەمەن 26 ساڵان، لەکاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کرێکارێک کە کاری تەختە بەستن دەکات، لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە کوردە و تەمەنی 26 ساڵە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و پەڕاوەکان خراونەتە پێش دادوەری لێکۆڵێنەوە بۆ زانینی چۆنیەتی رووداوەکە.

بابەتی پێشتر

چەكدارانی داعش لە گوندێكی سنووری مەخمور گەمارۆدراون

بابەتی دواتر

عیزەت سابیر وەك بریكاری هەمیشەیی وەزارەتی نەوت دەستبەكاردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک خانەقینی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک قەزای خانەقینی هەژاند و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی…
Total
0
Share