کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، لە سبەینێشەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە سنووری شاری هەولێر و ئیدارەی گەرمیان تۆز و خۆڵەکە لە کاتەکانی ئێوارەدا زیاتر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە، هەروەها لە شاری کەرکوک لە کاتەکانی ئێوارەدا تۆز و خۆڵ دەبێت.