لۆكاكۆ گەڕایەوە بۆ یانەی ئینتەرمیلان

بەشێوەیەكی خواستن ڕۆمیلۆ لۆكاكۆ هێرشبەری چێڵسی گەڕایەوە بۆ ڕیزەكانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی.

لۆكاكۆ بەشێوەیەكی خواستن و بە هەشت ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە كرد پاش ئەوەی بۆی دەركەوت لەگەڵ یانەی چێڵسی ناتوانێت لە پێكهاتەی سەرەكی بەشداریبكات.

لۆكاكۆ لە پێناو گەڕانەوە بۆ ئینتەرمیلان موچەی ساڵانەكەی لە 12 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 8 ملیۆن یۆرۆ كەمكردەوە.

جگە لەوەی یانەی ئینتەرمیلان مەرجی كڕینەوەی نییە لەداهاتوودا و ئەتوانێت دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەكەی ، دەستبەرداری ببێت.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لۆكاكۆ پشكنینی پزیشكی لە میلانۆ ئەنجام بدات پێش ئەوەی بە فەرمی گرێبەستەكەی ڕابگەیەنرێت.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا: تیپێكی ڕكابەری بەهێز درووستدەكەین

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامە و سبەینێ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share