پلەکانی گەرما سێ پلە بەرزدەبنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم و شارەزایانی كەشوهەوا، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە و کاریگەرییەکەشی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

کەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینیدەکات ئەمڕۆ دووشەممە پلەکانی گەرما دوو پلە بەرزببنەوە و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

هاوکات وێبسایتەکانی چاودێریکردنی کەشوهەوا پێشبینییان وایە سبەی دووشەممە پلەکانی گەرما سێ پلە بەرزببنەوە و پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێم لەسەرووی 20 پلەوە دەبن.

پێشبینیدەکرێت پلەی گەرمای شاری هەولێر 23 پلە بێت و سلێمانی 21 پلە و دهۆک و هەڵەبجەش 21 پلە دەبن و لە کەرکوکیش پلەی گەرما 24 پلە دەبێت.

کاریگەریی ئەو بارستەهەوا گەرمە تا ڕۆژی چوارشەممەی سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و پێشبینیدەکرێت لەدوای ئەو دۆخەوە بارانببارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی دەرکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی هەرێم دەرکرا. لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمدا باس لەوەکراوە،…
Total
0
Share