بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود کرد

لە یادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمودی کرد رایگەیاند، “لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ بەهێزترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و کاری هاوبەش لە نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەپێناو پاراستنی یەکڕیزیی کورد و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: کاندیدە سەربەخۆکان کە دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان داوا لە پاڵێوراوانی تاک (کاندیدە سەربەخۆکان) دەکات کە خوازیارن بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق…
Total
0
Share