ئەردۆغان و پوتن پەيوەندييەكى تەلەفۆنييان ئەنجامدا

هەریەك لە ئەردۆغان و پوتن – ئەرشیف

له‌میانی په‌یوه‌ندییەكی‌ ته‌له‌فۆنیدا، ئه‌ردۆغان و پوتن، تاووتوێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان وڵاتەكانیان كرد، لەگەل پێشهاته‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ قه‌ره‌باغ، سوریا و لیبیا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی پەيوەندييەكانى سەربە سەرۆكايەتیى كۆمارى توركيا كە ئەمشەو سێشەممە 24ی تشرینی دووەم بڵاویكردووەتەوە، له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و فلادمیر پوتن، سەرۆكی ڕوسیا، تاووتوێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان توركیا و ڕوسیا كراوە، هەروەها گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاته‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ قه‌ره‌باغ، سوریا و لیبیا كردووە.

ئەردۆغان، ڕايگەياندووە، لە چوارچێوەى ئەو هەنگاوانەى كە بۆ سەپاندنى سەقامگيرى و چارەسەرێكى كۆتايى بۆ ناوچەى قەرەباغ، چاوەڕێى ئەوە دەكەن ئەو ناوەندە هاوبەشەى كە لە قەرەباغ بە هاوبەشی توركيا و ڕوسيا دروستدەبێت بە زووترين كات بكەوێتە كار.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هەوەش خراوەتەڕوو، هەر له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كەدا سەرۆككۆماری توركیا ئاماژەی بە “هەستياریی ئازەربايجان كردووە دەربارەى گەڕاندنەوەى تەواوى خاكەكانى و به‌پێویستی زانی لە کاتى جێبەجێكردندا ڕێگه‌ نه‌درێت ئه‌رمینیا خۆی له‌ به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌، بدزێته‌وه”‌.

سەرۆككۆماری توركیا سەرنجى بۆ ئەوە ڕاكێشا كە بۆ كۆتايیپێهێنانى ناكۆكييەكانى سورياش پێويستە هەروەك قەرەباغ هەنگاوى كردارى و خێراى وا بنرێت، وتویەتی، “بۆ پاراستنى يەكێتى و يەکپارچەيى ليبيا پێويستە بەردەوامى بە هەماهەنگیی كۆبوونەوە سياسى و سەربازييەكانى توركيا و ڕوسيا بدەن”.

بابەتی پێشتر

مەشقە ئامادەکاریەکانی مانچستەر یونایتد بۆ گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بارسا و یوڤی گه‌یشتنه‌ قۆناغی 16 و گه‌وره‌کانی دیکه‌ش براوه‌ی گه‌ڕی چواره‌م بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share