ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو: جەخت لەسەر پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەینەوە

‎ئەمریکا، سعودیە، بەحرەین، ئوردن، کوەیت، قەتەر و ئیمارات، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران دەربڕی.

‎لە راگەیەنراوەکەدا، ئەو وڵاتانە ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانیان کردووە و جەختیان لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کردووەتەوە.

‎لەلایەکی دیکەوە، ئەو وڵاتانە داوایان لە هەموو لایەنەکان کردووە، کە دان بەخۆیاندا بگرن بۆ ئەوەی رەوشەکە ئاڵۆزتر نەبێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، ئەو کردارانەی ئێران، دەبنە هۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی رەوشەکە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی…
Total
0
Share