ئیستانبوڵ..پاسێک و میترۆیەک پێکیاندادا

ئەمڕۆ لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و میترۆیەک روویدا و دەیان کەس برینداربوون.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە لایەن میدیاکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت، میترۆیەک لەسەر هێڵی سەرەکی خۆی لادەدات و خۆی دەکێشێت بە پاسێکی نەفەرهەڵگردا و لەو کاتەشدا پاسەکە بەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی دیکە دەکەوێت.

لە ئەنجامی رووداوەکەی ئەمڕۆی ئیستانبوڵ 33 کەس برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە.

لە دوای رووداوەکە داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوەکانیان کرد لە رووداوەکە و هەردوو شۆفێری میترۆکە و پاسەکە وەک تۆمەتبار دەستنیشانکراون و لە نەخۆشخانە دەستبەسەرکراون.

هاوکات بە پێی ئەو زانیاریانەی بەشێک لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، ماوەی یەک هەفتەیە ترافیک لایتی شوێنی رووداوەکە لەکارکەوتووە و چاکنەکراوەتەوە، هەر ئەمەش هۆکاری رووداوەکە بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەفرین.. گروپە چەكدارەكان بەهۆی كەمی و دواكەوتنی مووچەكانیانەوە لە توركیا نیگەرانن

لە عەفرین، ژمارەیەك لە ئەندامانی گروپە چەكدارییەكانی سەر بە توركیا خۆپیشاندانیان كرد، نیگەرانن لە كەمی و دواكەوتنی مووچەكانیان،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەست دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەین. وەزارەتی دەرەوەی عێراق…
Total
0
Share