فەرمانبەرێکی کارەبای دهۆک بڕی 290 ملیۆن دیناری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەبات

 

لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای دهۆک، فەرمانبەرێک بڕی 290 ملین دیناری کارەبای لە ماڵان وەرگرتووە و بردوویەتی، ئێستا فەرمانبەرەکە دەستگیرکراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، ئەو فەرمانبەرە لە ماوەی 20 ڕۆژدا 290 ملیۆن دیناری لە ماڵان کۆکردووەتەوە، بەبێ ئەوەی لە پێوەری ماڵاندا بیسڕێتەوە.

ئەو فەرمانبەرە پێشتر کاری کۆکردنەوەی پارەی کارەبا بووە بەڵام دواتر لە بەشی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتییەکە کاری کردووە.

دوای ئەوەی ئەو کارمەندە دانیناوە بە تاوانەکەیدا ئێستا لە زیندانە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. پێنج حاڵەتی گومانلێکراوی کۆلێرا تۆمارکراون کە پێشتر لە هەرێمی کوردستان بوون

بابەتی دواتر

وێنە.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە منداڵێك برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی 3ی هەولێر: دەمێكە پێگە عێراقیەكانیش سەلماندوویانە كە بەڕازیليیە سوورەكە هی بەغدابوو

مەڵبەندی 3ی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “بەهەڵواسینی هەموو كۆنە بەڕازیلییەكانی عێراقیش ناتوانن كەتنەكانتان بشارنەوە و دەمێكە پێگە عێراقیەكانیش…
Total
0
Share