ئێستا زانیاری لەبارەی كاتی ناردنی 200 ملیار دینارەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەگەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە تایبەت بێت بە مانگی شوبات، وەزارەتی دارایی عێراق  لە سبەینێوە ڕێكارەكانی ناردنی پارەكە بەكۆتادەهێنێت و ڕاستەوخۆ پارەكە دەخرێتە سەر هەژمارەی تایبەتی هەرێمی كوردستان.

جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە خولی پێشوو ئەندامی لیژنەی دارایی بووە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند ئەگەر ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە تایبەت بێت بە مانگی شوباتی ئەمساڵ بڕیارەكە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنێرێتە وەزارەتی دارایی عێراق و ڕێكارەكانی تەواودەكرێن و 200 ملیار دینارەكە دەخرێتە سەر هەژماری تایبەتی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەكرد ئەگەر ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە تایبەت بێت بە مانگی ئازار ئەوا دەكەوێتە دوای 25ی ئەم مانگە و كاتێك حكومەتی عێراق دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكات ئەو كات 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان پەسەندكرد.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر سەرۆكی بیلاڕوسیادا سەپاند

بابەتی دواتر

بە دروشمی "شەرمەزاربە ئەردۆغان" پزیشکان لەسەرتاسەری تورکیا مانیانگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share