راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەهۆی مەلەكردن لە دەریاچەی دوكان چەند كارەساتی دڵتەزێنی خنكان روویداوە و بەهۆی گەڕان بەدوای تەرمەكانیان چەندینجار لەماوەی رابردوودا ئاوی بەنداوەكە گیراوەتەوە بەوەش دابەشكردنی ئاو راگیراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

بەداخەوە ئەمساڵ بەهۆی مەلەكردن لە دەریاچەی دوكان چەند كارەساتی دڵتەزێنی خنكانی لێكەوتووەتەوە و بەهۆی گەڕان بەدوای تەرمی خنكاو ناچارچەندینجار لەماوەی رابردوودا ئاوی بەنداوەكە گیراوەتەوە بەوەش دابەشكردنی ئاو ڕاگیراوە و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بێئاوبوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لەبەر سەلامەتیی گیانیان خۆیان بەدووربگرن لە دەریاچەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان…
Total
0
Share