مەڵبەندی 3ی هەولێر: دەمێكە پێگە عێراقیەكانیش سەلماندوویانە كە بەڕازیليیە سوورەكە هی بەغدابوو

مەڵبەندی 3ی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “بەهەڵواسینی هەموو كۆنە بەڕازیلییەكانی عێراقیش ناتوانن كەتنەكانتان بشارنەوە و دەمێكە پێگە عێراقیەكانیش سەلماندوویانە كە بەڕازیلیە سوورەكە هی بەغدابوو، ئاساییە دەست بەبەڕازیلییە سوورەكەوە بگرن هەر ئەوەتان هەیە وەكو پنچكە گیا، بەری نەدەن”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەوە قسەی ئێمە نییە، بەڵكو قسە و ژمارەی رێكخراوە بیانیەكانی ئەوێ ڕۆژێ ناو هەولێرە و وتیان لە رۆژی 31ی ئابی ساڵی 1996 لەیازدە هەزار ئوتۆمبێلی ئەو كاتەی ناوشاری هەولێر شەش هەزارتان بەزۆر لەخەڵك سەندووە، بەئوتۆمبێلەكانی خاچی سووری نێودەوڵەتیشەوە و دەتانەوێت لەم رێگایەوە شەهیدبوونی 450 پێشمەرگەی یەكێتی و هاوڵاتی و بێسەروشوێنەكان بشارنەوە؟

مەڵبەندی 3ی هەوڵێری یەكێتی دەشڵێت، یان دەتانەوێت لەڕێگای ئەم كردەوە شەرمەزاریەتان شەهیدبوون و شوێنبزركردنی 1500 كەس لە ئەندامانی سوننە و شیعە و كلدو ئاشووری سەر بە ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و 287 شەهیدی بەرەی توركمانی لەبیر كەسوكاریان و خەڵكی عیراق ببەنەوە؟.. باسی دزی دەكەن؟ بەتەنها لەیەكەم شەوی 31 ئابدا، شەش هەزار حاڵەتی دزیكردن و تاڵانكردن و هەڵكوتانە سەرماڵانتان ئەنجامدا، تەنانەت دزی و تاڵانییەكان ماڵی پەرلەمانتارەكانی ئەوسای پارتیشی گرتەوە.

ئاشكراشیكردووە، فەرمانگەی تاقیگەی بیناسازی لەسەر رێگای عینكاوە لەتەنیشت تەلاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بوو بە بەهای ملیۆنان دۆلار میزانی ئەلیكترۆنی و ئامێری پشكنینی مەوادی خانووبەرەی تێدابوو، بەڵام دوای ئەوەی كەوتە دەست ئێوە هەموویتان دزی و باسی دزینی ئەو كۆمپیوتەرانەی زانكۆ و پەیمانگەی تەكنیكی هەولێریش ناكەین كە رێكخراوە بیانییەكان دابینیان كردبوو، لە31ئاب هەموویتان تاڵانكرد و (جارێ هەر ئەوەندەتان بەسە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بە كۆمەكی دارایی “فەڵەستینییەكانی 48” لە عەفرین مزگەوت دروستدەكات

توركیا، لەڕێگەی بەخشینەكانی “فەڵەستینییەكانی 48″، لە عەفرین مزگەوت و ناوەندێكی لەبەركردنی قورئان دروستدەكات، ژمارەیەك فەڵەستینیی نیشتەجێی سوریاشی گواستوەتەوە…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو خوێندنگانەی پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ساڵنامەی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم پێش…
زیاتر ببینە

شەرعیەتدان بە فرۆشتنی نەوت لە پەرلەمانەوە.. فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ پەرچەكرداردا نییە

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی “هەوڵێكی شەرعیەتدان” بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە ڕوونكردنەوە دەدات و…
Total
0
Share