هەڵەیەكی 100 ساڵەی عێراق هۆكاری بێئاویی ئێستایەتی

پەرلەمانتارێكی عێراق دەڵێت، ماوەی 100 ساڵە عێراق هیچ ڕێككەوتنێكی ستراتیژیی لەگەڵ توركیا و ئێراندا لەبارەی ئاوەوە نەكردووە، بۆیە ئێستا دووچاری كەمئاوی دەبێتەوە.

موزڕ كورەوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لە 100 ساڵ لەمەوبەر و دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و پێكهێنانی یەكەم حكومەتەوە تا ئێستا، عێراق هیچ ڕێككەوتنێكی ستراتیژیی لەگەڵ توركیا و ئێران-دا لەبارەی ئاوەوە نەكردووە، بۆیە ئێستا گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە، عێراقی دووچاری كەمئاوی كردووە.

پەرلەمانتارەكە دەڵێت، بەهۆی نەبوونی سیاسەتی ستراتیژیی بەشكردنی ئاو لەگەڵ دراوسێكانیدا، عێراق ڕووبەڕووی وشكبوونەوەی مەترسیدار بووەتەوە، هەردوو دەریاچەی حەمرین و ساوە بە تەواوەتی وشكبوون، ئاستی ئاوی دیجلە و فورات دابەزیوە و تەنانەت بەپێی ڕاپۆرتێك لە ساڵی 2040دا وشكدەكەن.

موزڕ كورەوی بە پێویستی دەزانێت عێراق بازرگانی وەك كارتی فشار لە دژی ئێران و توركیا بەكاربهێنێت، “چونكە ئاڵوگۆڕی ساڵانەی نێوان عێراق لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا زیاترە لە 40 ملیار دینار، بۆیە پێویستە بەشداربن لەو زیانانەی بەهۆی گرتنەوەی ئاو و وشكەساڵییەوە دووچاری عێراق دەبن”.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە ون بووە و ئارسیناڵ گرێبەستەکە واژۆ دەکات

بابەتی دواتر

دوای چوار ڕۆژ لە خنكانی تەرمی گەنجێك لە سۆران دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەی ناخهەژێنی وشکبوونەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاوەکان دەبنە هەڵم و شوێنە ونبووەکان دەردەکەونەوە

هۆشدارییە جیهانییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت لە ئاستێکی بەرزدان، عێراق یەکێکە…
Total
0
Share