وێنەی ناخهەژێنی وشکبوونەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاوەکان دەبنە هەڵم و شوێنە ونبووەکان دەردەکەونەوە

هۆشدارییە جیهانییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت لە ئاستێکی بەرزدان، عێراق یەکێکە لە زەرەرمەندترین وڵاتانی ئەو کاریگەرییانە.

سەرەتای وشکبوونەوە و گۆڕانکارییەکان ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر ملیۆنان عێراقی و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان.

ئەو وێنانەی لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقەوە بڵاودەکرێنەوە پیشانیدەدەن ڕووبارەکان وشکدەبنەوە، ئاژەڵەکان لەناودەچن و شێ و هەڵمبوونیکی زۆر هەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچە جیا جیاکانی عێراقەوە بڵاوکرانەوە زەنگی مەترسین.

لەو بەڵگانە وێنەیەکی لە ئاسمانەوە تۆمارکراوی بەنداوی دهۆک بڵاوکراوەتەوە کە بەشێک لە گوندی غازی قەسرۆک دەرکەوتووەتەوە، هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی بەرچاوی ئاوی بەنداوەکە دەگەڕێتەوە کە لە ساڵی 1985ـەوە چۆڵکراوە و ئاو دایپۆشیوە.

لەلایەکی دیکەوە زیاتر لە 70 گوندی باشووری عێراق لە بێ ئاوییەکی سەختدان، یەک لەسەر سێی خەڵکی پارێزگای دیوانیە دەستیان ناگات بە ئاوی خواردنەوە و پێویستیی ڕۆژانەیان، زیاتر لە 20 وێستگەی پاکژکردنەوەی ئاو لە کارکردن وەستاون بەهۆی نەبوونی ئاوەوە.

باشێکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە چاوەڕێدەکەن هەفتانە جارێک یان دوو جار تانکەرەکانی ئاوی سەربە پارێزگاکە بێن و ئاوی خواردنەوە و پێداویستییان پێبدەن.

بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرمای زەوی و گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە، لەلایەکی دیکەوە بەهۆی دروستکردنی بەنداوە گەورەکانەوە لەلایەن ئێران و تورکیا، ڕووباری دیجلە و فورات لە عێراق بەشێوەیەکی زۆر ئاستی ئاوەکەیان دابەزیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە مانگی ئابدا، کۆچی ئاووهەوا بووە بە دیاردەیەکی مەترسیدار لە عێراق.

تا مانگی ئازاری ئەمساڵ زیاتر لە سێ هەزار و 300 خێزان بەهۆی پاڵنەرەکانی ئاووهەواوە کۆچیانکردووە.

کەمئاوی ڕێگری بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و دورستکردووە، ئاوی خواردنەوەی کەمکردووەتەوە و سامانی ماسیی بۆ نزمترین ئاست دابەزاندووە، هەروەها ژمارەیەک لە کەرتەکان ی پەیوەست بە ئاو و کشتوکاڵی بەتەواوی ڕووبەڕووی داخستن کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

دوای ڕفاندنی لەگەڵ كەسێكی دیكەدا<br>تەرمی پێشمەرگەیەك بە سەربڕدراوی دۆزایەوە

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی تەنها ڕاهێنەری هازارد نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share