بەرشلۆنە ون بووە و ئارسیناڵ گرێبەستەکە واژۆ دەکات

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی ڕافایێل دیاس بیلۆلی ناسراو بە “ڕافینیا”، نزیک بووەتەوە لە ڕێککەوتن لەگەڵ یانەی لیدز یونایتد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی، یانەی بەرشلۆنە بە شێوەیەکی کتوپڕ لە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی ڕافینیا ون بووە و لە هاوکێشەکە چووەتە دەرەوە، لە بەرامبەردا بەرپرسانی یانەی ئارسیناڵ گونجاوترین گرێبەستیان پێشکەشی یانەی لیدز یونایتد کردووە.

ئارسیناڵ گرێبەستێکی بە نزیکی 40 ملیۆن یورۆ پێشکەش کردووە، کە پێنج ملیۆنی لە نرخی ڕاستەقینەی یاریزانەکە کەمترە، جەمسەرەکان لەسەر ئەم نرخە نزیکە بە ڕێککەوتنی کۆتایی بگەن.

ڕافینیای تەمەن 25 ساڵ لە هەردوو پێگەی باڵەکانی هێرشبەریی ڕاست و چەپ توانای یاریکردنی هەیە، لە وەرزی (2021/2022) بە درێسی لیدزەوە 11 گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

هەڵگرتنی نان لە ساردكەرەوەدا دەبێتەهۆی شێرپەنجە؟

بابەتی دواتر

هەڵەیەكی 100 ساڵەی عێراق هۆكاری بێئاویی ئێستایەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share