وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: بارانەکەی چەند رۆژی رابردوو چەند دەرئەنجامێکی خێرای هەبووە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچەکەی گرتەوە سوودێکی زۆری بۆ بوژاندنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هەبووە و چەند دەرئەنجامێکی خێرای هەبووە.

خالید شمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، “بڕی عەمبارکراوی ستراتیژی ئاو دوو ملیار مەتر چوارگۆشە زیادیکردووە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو بڕە زۆرە ئاوەی کە بەنداو و دەریاچەکان لە ئاوی باراناوی چەند رۆژی رابردوو کۆیان کردووەتەوە”.

وتیشی، “بڕی عەمبارکراوی ئاوی زۆرینەی بەنداوەکان لە ئاستی قبوڵکراودایە، وەک بەنداوی عەزیم و دەربەندیخان و دوکان و حەمرین و موسڵ و حەدیسە جگە لەو بەنداوە بچوکانەی دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە، جگە لەوەی هۆرەکان بوژاونەتەوە ئاستی ئاوی دیجلە و فورات بەرزبوونەتەوە “.

لە چەند رۆژی رابردوودا عێراق شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێزی دوو رۆژەیی بەخۆیەوە بینی، کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەمە یەکەمجارە بارانبارینی بەو رێژەیە لەو ماوەیەدا بەخۆیەوە ببینێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپی: ئابووری جیهان بەرەو دابەشبوون هەنگاودەنێت

بابەتی دواتر

مووچەی پاسەوانانی سنووری هەرێم زیاددەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share