كەشناسیی عێراق، پێشبینییەكانی كەشوهەوای سێ ڕۆژی داهاتووی ئاشكراكرد و دەڵێت، لە سبەینێوە شەپۆلێكی خۆڵبارین سەرهەڵدەدات.
كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ڕاپۆرتی تایبەت بە پێشبینییەكانی كەشوهەوای سێ ڕۆژی داهاتووی عێراقی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێشەممە شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە عێراق دەكات و زۆربەی شار و ناوچەكان دەگرێتەوە، ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامدەبێت و ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلەكە كۆتاییدێت.
سبەینێ سێشەممە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و كەش تا ڕادەیەك فێنكدەبێت وەك كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینیكردووە و دەڵێت، “ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە پلەكانی گەرما ناجێگیردەبن و دوای تەواوبوونی خۆڵبارین، جارێكی تر پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە”.