بۆچی کریستیانۆ و مۆرینیۆ یەک ناگرنەوە؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە پەیوەندی بە یانەی ڕۆماوە بکات و جارێکی دیکە لەگەڵ مۆرینیۆ یەک ناگرێتەوە.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، کە یانەکانی ڕۆما و سپۆرتینگ لشبۆنە خواستیان لەسەر گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی نیشانداوە، بەڵام یاریزانەکە هەردوو یانەکەی ڕەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، یانەی ڕۆما ناتوانێت لەگەڵ کریستیانۆ گرێبەست بکات، هۆکارەکەش بۆ زۆری مووچەکەی دەگەڕێتەوە کە 23 ملیۆن یورۆیە لە ساڵێکدا، تەنانەت ئەگەر ئەو نرخەش بکاتە نیوە هێشتا ئیدارەی جێلاڕۆسی ناتوانێت ئەو بڕە دابین بکات.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بەشداری نەکردنی ڕۆمایە لە چامپیۆنزلیگ، هەروەها خراپی پەیوەندییەکانی نێوان خودی کریستیانۆ و مۆرینیۆ لەو ساتەوە کە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید جیابوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

خۆڵبارین سەرهەڵدەداتەوە و كەش فێنكدەبێت

بابەتی دواتر

دکتۆر سەباح هەورامی: بڵاوبوونەوەی کۆلێرا کەمتەرخەمیی وەزارەتەکانی ئاو و شارەوانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share