لێدوانی ڕۆدیگێر بەرگریكاری نوێی ڕیاڵ مەدرید

یانەی ڕیاڵ مەدرید رۆدیگێری بەرگریكاری نوێی بە هاندەران و ڕاگەیاندنەكان ناساند.

ڕۆدیگێر جەختی كردەوە لەوەی كە ئەو پەڕی توانای خۆی لە پێناو بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید خەرج دەكات.

وتیشی: دەجەنگم لە پێناو ئەوەی بتوانم لە پێكهاتەی سەرەكی یاریی بكەمز

پوختەی قسەكانی ڕۆدیگێر

/ سڵاو لە هەموو لایەك، سوپاستان دەكەم، ئەمڕۆ ڕۆژێكی تایبەتە بۆ من، دەمەوێت سوپاسی باوكم بكەم، ئەگەر ئەو نەبوایە من لێرە نەدەبوم.

/ سوپاسی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید دەكەم كە چانسی ئەوەی پێدام لە ڕیاڵ مەدرید یاریی بكات.

/ هەموو شتێك لە پێناو ئەم یانەیە پێشكەش دەكەم، دەمەوێت هەموو ناسناوەكان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەدەستبهێنم.

/ گرنگترین شت لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیە و هەمان شێوازی بیركردنەوەی منیشە

/ كەشی سانتیاگۆ زۆر دڵگیر بوو، كاتێك وەك ڕكابەر لەگەڵ یانەی چێڵسی چوینە یاریگاوە، دیمەنێكی زۆر بێ وێنە بوو.

/ ڕیاڵ مەدرید یاریزانی باشی هەیە بەتایبەت لەجێگەكەی من ، بەڵام دڵنیام كە دەتوانم ڕكابەری بكەم و بچمە پێكهاتەی سەرەكییەوە.

/ هەمومان ڕۆناڵدۆی بەرازیلیمان بینیوە و نمونەی هەمومان بووە، هەروەها زێدانیش بەهەمان شێوە بوو.

/ یەكەم جار كە قسەیان لەگەڵ كردم لە مانگی نۆدا بوو دواتر ئەنچیلۆتی پەیوەندی پێوەكردم لە مانگی چواردا، بڕیارمدا بە زوترین كات پەیوەندی بەو یانەیەوە بكەم.

/ لەناو یاریگادا من كەسێكی جدیم و كاتی گاڵتەم نییە ، ئەوەی گرنگە ئێستا فێربونی زمانی ئیسپانییە.

/ ئەنچیلۆتی پێیوتم كە ئەو متمانەی تەواوی پێمە و چاوەڕێی زۆرم لێدەكات، من ئامادەم بجەنگێم لە پێناو وەرگرتنی پێكهاتەی سەرەكی.

/ من حەزم لە ژمارە 2ە ، بەڵام لێرە كارڤاخال لەبەری دەكات، ئێستا ژمارە 22 لەبەردەكەم و ئاساییە بەلامەوە.

/ بەرشلۆنە گرنگی پێدام، بەڵام وتم یان مەدرید یان هیچ یانەیەكی تر.

بابەتی پێشتر

لە باڵەکایەتی بەهۆی کێشەی زەوییەوە 30 سەر مەڕ سەربڕدران

بابەتی دواتر

خۆڵبارین سەرهەڵدەداتەوە و كەش فێنكدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share