ساڵی ڕابردوو یەک ملیار و 800 ملیۆن کەس گەرمترین ساڵیان بەڕێکرد

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی کەشناسی لەبارەی ساڵە گەرمەکانی زەوییەوە، ساڵی ڕابردووی وەک شەشەمین ساڵی گەرمی سەدەی نوێ دەستنیشانکراوە.

ساڵی 2021 لە 25 وڵاتی جیهاندا، لەوانە (چین و نێجیریا و میانمار و کۆریای باشور و ئێران) خەڵکی گەرمترین ساڵیان بەڕێکردووە.

بەهۆی وشکەساڵییەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەرزی سەرما و بەهار زوو کۆتایهات و تەمەنی هاوینی درێژکردەوە، بەوەش خەڵکی زیاتر لە پێنج مانگ هەستیان بەگەرما کردووە و لەو مانگانەش سێ مانگی گەرمای تاقەتپروکێنیان بەڕێکردووە.

مێژووی دووبارەبوونەوەی گەرمترین ساڵەکان لەلایەن خەڵکییەوە لەم ساڵانەی کۆتایدا زوو ڕوودەدات، لەکاتێکدا پێشتر 135 ساڵ تێپەڕیبوو ئینجا ساڵێکی گەرم دووبارەبوویەوە.

ساڵی 2014 یەکێکی دیکە بووە لە ساڵە گەرمەکانی زەوی و بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە لە ساڵی 1880ەوە تا ئێستا پلەی گەرمی زەوی 0/8 بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بۆ عێراق: کشاندنەوەی ئەنساروڵڵا و حوسییەکان لە لیستەکە تووشی بێئومێدییەکی گەورەی کردین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کشاندنەوەی حزبوڵڵای لوبنانی و ئەنساروڵڵای یەمەن لە لیستی سڕکردنی سامانی ئەو لایەنانەی پشتیوانی…
Total
0
Share