كەشناسیی هەرێم: سبەینێ خۆڵبارین دەستپێدەكات و مەودای بینین كەمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمانی هه‌رێم نیمچه‌ هه‌وردەبێت و شەپۆلێکی تۆز و خۆڵبارینیش ناوچەکە دەگرێتەوە، كەوا دەكات مه‌ودای بینین كه‌مبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشبینی ده‌كرێت سبەی ئاسمانی هه‌رێم نیمچه‌ هه‌وربێت و خێرایی با (10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بێت.

باسی لەوەش كردووە، سبەینێ لە ئێواره‌ و شه‌ودا خۆڵبارین دەستپێدەكات و خێرایی باش چالاك دەبێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، هەروەها خۆڵبارین زیاتر دەبێت و مه‌ودای بینین كه‌مدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی: کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە. بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکەینه‌وه‌،…
Total
0
Share