شەوی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو پشتڕاستکردنەوەی تووشبوونی چوار کەسی بە پەتای کۆلێرا ڕاگەیاند، دوای پشتڕاستکردنەوەی تووشبووەکان پارێزگای هەولێر ژمارەیەک بڕیاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە دەرکرد.
ئەو بڕیارانەی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بڵاویکردووەتەوە بریتیین لە، دروستکردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، گرتنەبەری ڕێکار و داخستنی ئەو شوێنانەی سەرپێچیی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکەن لەلایەن لیژنە تایبەتەکانی قائیمقامیەتەوە.
بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلێرا:
١-دروستکردنی ژووری ئۆپراسيۆنى پارێزگای هەولێر
٢-زیاد کردن و بەهێزکردنی تیمەکانی تەندروستی و ئامادەکردنی نەخۆشخانەکان و پێداویستیە تەندروستیەکان
٣-دابین کردنی داوو دەرمانى يەدەگ بۆهەر ئەگەرێک
٤-بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی هاوڵاتیان
٥-ڕاسپاردنی تیمەکانی قایمقاميهت بۆ چاودێری کردن و وەرگرتنی ئیجرائات و داخستنی شوێنی سەرپێچیکار
٦-ڕاسپاردنی ناوەندی قەیرانهکانی پارێزگای هەولێر بۆ دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێو دەوڵهتیەکان
٧-کۆنتڕۆلکردنی سەرچاوەکانی ئاو و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی پاک و خاوێنی ئاوی بیرو ئیفرازکان و قهندیل
٨-تیمەکانی نەخۆشیە گواستراوەکان زیادکردنی ژمارەیان بۆ پشکنین بەدواداچوون
٩-لە شوێنە گشتیەکان وەکو مزگەوت و فەرمانگه و گرتووخانەکان شوێنە گشتیەکان قەدەغەکردنی ئاو خواردنەوەی بهڕاد.
١٠-چاودێریکردنی زیاتری مەلەوانگە و هۆڵە وەرزشیەکان
١١- چاودێریکردنی زیاتر سەرکۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی بوتوڵى ئاو.
١٢-قەدەغەکردنی سەوزەوات لەسەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان
١٣-قەدەغەکردنی پیاڵەو ئیسکان لەسەرجەم چایخانهكان و خواردنەوەی شەربەت لە گلاسی شووشە لەجیاتی ئەوە بەکارهێنانی بەرداغ و پیاڵهی سەفەری
١٤-شارەکانی وەبەرهێنان کە خۆیان سەرچاوەی دابین کردنی ئاوی ماڵانن بەرپرسیارن لە پاک و خاوێنی ئاوەکان.
١٥-لە حاڵەتی هەبوونی سکچوون و ڕشانەوە پێویستە هاوڵاتی سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکات
١٦-سەرجەم ئەم بڕیارانە لەقەزاو ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لەبەیانی ٢٠٢٢/٦/٢٠ دەچێتە بواری جێبەجێکردن.