رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێک و برینداربوونی دووانی دیکەی لێکەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کەرکوک – هەولێر لە نزیک ناحیەی پردێ، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا هایلۆکس و تۆیۆتا یارس روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری یارسەکە گیانیلەدەستدا و دوو سەرنشینی دیکەش برینداربوون”.

بەپێی زانیارییەکان شۆفێرەکە ناوی محەمەد حەسەن قادرە و خوێندکاری پزیشکی ددانە لە زانکۆی کیتاب و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی کەرکوک.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی: کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە %80ی گەڕەکەکانی سلێمانی

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە %80ی گەڕەکەکانی سلێمانی و لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان رێککەوتووین. سیروان…
Total
0
Share