کەشناسی: لەمشەودا ئەگەری خۆڵبارین هەیە

 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە شەوەوە لە هەولێر و کەرکوک تۆز و خۆڵێکی سووک دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ  ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەکاتەکانی درەنگی شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەت لە باشووری شاری هەولێر و باکووری ڕۆژئاوای کەرکوک.

هەروەها پێشبینیی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سەدی دەکات.

سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share